کوردپرێس:
بەپێی راگەیێندراوی حکوومەت، ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 1-7-2018 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له شاندێكی باڵای ئه‌مریكا كرد، كه به راسپارده‌ی مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له دۆخی پێكهاته جیاوازه‌كان، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه.
شاندی باڵای ئەمریکا ده‌ستخۆشییان له حكومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كردووە بۆ له‌خۆگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی "ده‌ستی تیرۆر" كه سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كان جێگه‌ی حه‌وانه‌وه و خزمه‌تگوزاریی پێویستیان له هه‌رێمى كوردستان بۆ دابینكراوه. شاندەکەی ئەمیکا پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌رزنرخاندووە.
لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانى دووپاتی كردووەتەوە كه پێكهاته جیاوازه‌كان پێویستییان به پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تییه تاكوو متمانه‌یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماده‌یی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و ئاسانكارییێک لەو باره‌وه ده‌ربڕی.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جه‌ختی له‌وه‌ش كردووەتەوە كه پێكهاته‌كان ره‌گ و ریشه‌ی مێژووییی قووڵیان له عێراق و ناوچه‌كه‌دا هه‌یه. هاوکات بە پێویستی زانیوە متمانه‌یان بۆ دروست بكرێت تاكو له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بمێننه‌وه و نه‌چنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
سەرەتای مانگی رابردوو ئەلیسا فەرەح، سکرتێری رۆژنامەڤانیی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاد، سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەمریکا مەسیحی و ئێزدییەکانی عێراق کە "لەلایەن داعشەوە رووبەڕووی هەڵمەتی جینۆساید بووبوونەوە" دەپارێزن و ئەوەش بە کاری لەپێشینە و بەردەوامی ئیدارەکەیان دەزانن.
Your Comment