ڕووسیا  فڕۆكه‌یێكی بێ فڕۆکەوانی له‌ سووریا خستەخوارەوە

بەشی سووریا- سوپای ڕووسیا خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یێكی بێ فڕۆكه‌وانی له‌ نزیک بنكه‌ی ئاسمانیی حه‌میم له‌ سووریا راگه‌یاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ 1-7-2018، ئاژانسه‌كانی ڕووسیا له‌ زاری به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ بڵاویان كرده‌وه‌، هێزی ئاسمانیی ڕووسیا له‌ نزیک بنكه‌ی ئاسمانیی حه‌میم له‌ سووریا فڕۆكه‌یێكی بێ فڕۆكه‌وانی خستوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه ‌نه‌كردوه‌ كه‌ فڕۆكه‌كه‌ هی چ وڵاتێک بووه ‌و ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو كه‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی ڕووسیا هیچ زیانێک پێ نه‌گه‌یشتووه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16141

Your Comment

You are replying to: .
captcha