وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان: ڕوفاتى 171 ئه‌نفالكراو ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ كوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ڕایگه‌یاند، ڕووفاتی 3737 شەهیدی جینۆسایدكراو گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ كوردستان و  كە دواهەمین گۆڕی بە كۆمەڵیان لە ساڵی 2019 لە بیابانەكانی پارێزگای سەماوە بوو كە 171 ڕوفاتی ئەنفالی تیادا بوو، له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ هه‌رێم.

کوردپرێس:

وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ یادى 33 تاوانى ئه‌نفالدا ڕایگه‌یاند،ڕووفاتی 3737 شەهیدی جینۆسایدكراو گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ كوردستان و كە دواهەمین گۆڕی بە كۆمەڵیان لە ساڵی 2019 لە بیابانەكانی پارێزگای سەماوە بوو كە 171 ڕوفاتی ئەنفالی تیادا بوو، لە پاش ڕێكارە ئیداری و یاساییەكان ئامادەكاری كرا بۆ هێنانەوەیان و سپاردنەوەیان بە خاكی پیرۆزی كوردستان، هەرچەندە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە دواكەوت، بەڵام لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی بارودۆخەكەداو لە كاتێكی گونجاودا بە مەراسیم و شكۆوە دەیان هێنینەوە كوردستان و بە خاكی کوردستانیان دەسپێرینەوە.

وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو،لەم یادەدا ئەوە وەبیر دەهێنینەوە كە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق لە پاش 60 دانیشتنی دادگاکەیان لەسەر كەیسی ئەنفال دواجار لە ڕۆژی 24/6/2007 پشت بەست بە سەرجەم بڕگەو ماددە یاساییەكانی دادگاو ووتەی شایەد حاڵەكان و لەژێر ڕۆشنایی ڕێككەوتننامەو پەیماننامە نێودەوڵەتیە پەیوەندیدارەكان گەیشتە ئەو باوەڕەی كە پڕۆسەكانی شاڵاوی بەناو (ئەنفال) جینۆسایدە، هەر بۆیە كۆی پڕۆسەكەی بە جینۆساید ناساندو سزای یاسایی بەسەر ئەنجامدەرانیدا سەپاند.

News Code 1614

Your Comment

You are replying to: .
captcha