بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سینم مەحەمەد لە بەرپرسانی کورد و نوێنەری ئەنجومەنی دیموکراتیکی سووریا، لقی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا لە ئەمریکا بە ئەنستیتۆ کوردی ئەمریکای وتووە: ئەمریکا پشتگیری لە هێزە کوردەکانی سووریا کرد بۆ شکستی داعش بەڵام بە مەبەستی سەقامگیر کردنی ناوچەکە و گەڕانەوەی خەڵک بۆ ژیانی ئاسایی دەبێت لەباری سیاسی و ئابووریشەوە یارمەتییان بدات.
ناوبراو زیادی کرد: ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت لەباری سیاسی و ئابووریشەوە یارمەتی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا بدات بۆ دامەزرانی سیستەمی دیموکراتیک، چوون ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش هەیە.
سینم محەمەد وتیشی: پێش لەوەی ئەمریکا سوریا چۆڵ بکات دەبێت سیستەمی ئابووری و سیاسی و ژێرخانەکانی تەندروستی دابمەزرێنێت.
ئەو بەرپرسە کوردەی سووریا ڕاشیگەیاند: ناسیۆنالیزمی تورکی لەمپەڕی دامەزرانی سیستەمی فیدراڵی لە سووریایە و ئامانجی تورکیا لە دەستێوەردان لە خاکی سووریا ڕێگری کردن لە بەهێزتر بوونی کوردەکانە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment