پارتی به‌ بیانووی نه‌بوونی زه‌مینه‌سازی له‌ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارتی دیموكراتی كوردستان به ‌بیانووی نه‌بوونی زه‌مینه‌سازی له ‌دروشمی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حزبه‌ش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: به‌هۆی نه‌بوونی یه‌كڕیزی و پشتیوانییه‌وه‌ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌بار نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌كره‌م ساڵح ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: هه‌لومه‌رجی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی له‌بار نییه و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت پێویستی به ‌یه‌كڕیزی و یه‌كگرتووییی نێو ماڵی كوردی و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی و دانپێدانانی عێراق هه‌یه‌ به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا نه‌ یه‌كڕیزی نێو ماڵی كورد و نه‌ پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه ‌و نه‌ عێراقیش ئاماده‌یه‌ دانی پێدا بنێت.

به ‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی، سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بڕیاریان داوه‌ له ‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق دانووستان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ‌و ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ده‌شڵێت: "ده‌كرێ به‌پێی پێشهات و گۆڕانكارییه‌كان دیراسه‌ی بابه‌ته‌كه‌ بكه‌ین كه‌ مافێكی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستانه و‌ بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆی بدات."

ئه‌كره‌م ساڵح وتیشی: له‌م دۆخه‌ی ئێستادا زه‌مینه‌سازی بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نه‌كراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16119

Your Comment

You are replying to: .
captcha