کوردپرێس:
ئەمڕۆ پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر هەمواری چوارەمی یاسای هەڵبژاردن بۆئەوەی ژماردنی دەستی بۆ تەواوی دەنگەکان بکرێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی ڕێژەی یاسایی ئەندامانی هەموارەکەی نەکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانتارانی پارتی و یەکێتی و ئەو لایەنانەی دژی هەمواری دەستیی دەنگەکانن، بایکۆتیان کرد و ئامادەنەبوون.
هەروەها سەعید کاکەیی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق بەشداری کرد و باسی لەو ساختەکارییانە کرد کە لە کاتی پرۆسەکە ئەنجامدراون.
بە وتەی سەعید کاکەیی، ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کارێکی نایاسایی و تاوان بووە و بە مەبەست ئەنجامدراوە.
هەر لە دانیشتنەکەدا هومام حەمودی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، باسی لە چالاکییەکانی خولی سێهەمی پەرلەمان کرد لە ماوەی چوارساڵی ڕابردوودا.
بەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراق، ئەمڕۆ ٣٠ی ٦ی ٢٠١٨ تەمەنی پەرلەمانی عێراق کۆتایی پێهات و حکومەت دەبێتە حکومەتێکی کاربەڕێکەر، پەرلەمان لە چەند ڕۆژ ڕابردوو هەوڵی درێژکردنەوەی تەمەنی دا، بەڵام لەوەدا سەرکەوتوو نەبوو.
سەرچاوە: ئێن ئاڕ تی
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment