هه‌رێمی کوردستان ده‌یه‌وێت پێوه‌ندییێکی نزیکی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا هه‌بێت

به‌شی جیهان- نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له‌ ئه‌مریکا ده‌ڵێت: هێشتاکه‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌یه‌وێت پێوه‌ندییێکی نزیکی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا هه‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له‌ ئه‌مریکا به‌ سه‌نته‌ری کوردیی واشنتۆنی ڕاگه‌یاندوووه‌ هه‌رێمی کوردستان دۆستی جێی متمانه‌ی ئه‌مریکایه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌ش بۆ ئه‌مریکا سه‌لمێندراوه‌.

ناوبراو وتیشی: کورده‌کانی عێراق شان به‌ شانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده‌ و داعش شه‌ڕیان کردوووه‌ و یارمه‌تیی ئه‌و وڵاته‌یان داوه‌ بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام.

به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان ده‌شڵێت: بازرگانان و کۆمپانیایێکی ئه‌مریکی زۆر له‌ هه‌رێمی کوردستان چالاکی ده‌که‌ن و ئێمه‌ش خوازیاری هاوکاریی زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌مریکاین.

نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له‌ ئه‌مریکا ده‌شڵێت: ئه‌مریکا له‌ ساڵی ڕابردوودا سه‌رمایه‌دانه‌رییێکی زۆری له‌ بواری سیاسی و ئابووری له‌ هه‌رێمی کوردستان کرد و ئێمه‌ ئه‌و کاره‌ ستایش ده‌که‌ین که‌ به‌ستێنی نزیک بوونه‌وه‌ی ئێمه‌ و ئه‌مریکا فه‌راهه‌م ده‌کات.

ناوبراو داوای په‌ره‌پێدانی هاوکاریی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئه‌مریکا له‌ ئاستی عێراق و ناوچه‌که‌ ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16106

Your Comment

You are replying to: .
captcha