به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له ئه‌مریکا به سه‌نته‌ری کوردیی واشنتۆنی ڕاگه‌یاندوووه هه‌رێمی کوردستان دۆستی جێی متمانه‌ی ئه‌مریکایه و ئه‌و بابه‌ته‌ش بۆ ئه‌مریکا سه‌لمێندراوه.
ناوبراو وتیشی: کورده‌کانی عێراق شان به شانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده و داعش شه‌ڕیان کردوووه و یارمه‌تیی ئه‌و وڵاته‌یان داوه بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام.
به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان ده‌شڵێت: بازرگانان و کۆمپانیایێکی ئه‌مریکی زۆر له هه‌رێمی کوردستان چالاکی ده‌که‌ن و ئێمه‌ش خوازیاری هاوکاریی زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌مریکاین.
نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له ئه‌مریکا ده‌شڵێت: ئه‌مریکا له ساڵی ڕابردوودا سهرمایهدانهرییێکی زۆری له بواری سیاسی و ئابووری له هه‌رێمی کوردستان کرد و ئێمه ئه‌و کاره ستایش ده‌که‌ین که به‌ستێنی نزیک بوونه‌وه‌ی ئێمه و ئه‌مریکا فه‌راهه‌م ده‌کات.
ناوبراو داوای په‌ره‌پێدانی هاوکاریی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئه‌مریکا له ئاستی عێراق و ناوچه‌که ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment