وێ‌ده‌چێت ده‌وڵه‌تی تره‌مپ ڕێگر بێت له‌ گواستنه‌وه‌ی فڕۆکه‌ی F-35 بۆ تورکیا

به‌شی جیهان- به‌رپرسێکی باڵای ئه‌مریکا ڕای‌گه‌یاندوووه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ ڕێوڕه‌سمی ڕاده‌ست کردنی فڕۆکه‌ی F-35 به‌ تورکیا له‌ ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌چوو به‌ڵام ئه‌گه‌ر تورکیا سیسته‌می به‌رگریی S-400 له‌ ڕووسیا بکڕێت مومکینه‌ ئه‌مریکا ڕێگر بێت له‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌ بۆ تورکیا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕێوڕه‌سمی ڕاده‌ست کردنی فڕۆکه‌ی پێشکه‌وتووی F-35ی ئه‌مریکا به‌ تورکیا له‌ تێگساس به‌ڕێوه‌ چوو.

ماڵپه‌ڕی دیفنس وان ده‌نووسێت: ڕێکخراوی پیشه‌ی سه‌ربازیی تورکیا ڕای‌گه‌یاندوووه‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ جووڵای 2019دا سیسته‌می به‌رگریی S-400 له‌ ڕووسیا وه‌رده‌گرێت و مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیاش ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ بڕیاره‌ فڕۆکه‌ی F-35ی ئه‌مریکا پاش کۆتایی هاتنی ڕاهێنانی فڕۆکه‌وانانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ خاکی ئه‌مریکا له‌ ساڵی 2020دا ڕاده‌ستی تورکیا بکرێت‌.

ویس میچل یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره‌ سیسته‌می مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی وه‌ربگرێت ده‌وڵه‌تی تره‌مپ به‌ بێ په‌سه‌ند کردنی کۆنگرێس ده‌توانێت ڕێگری له‌ گواستنه‌وه‌ی فڕۆکه‌ی F-35 بۆ تورکیا بکات.

ناوبراو 26ی جوون به‌ کۆمیته‌ی پێوه‌ندییه‌ ده‌ره‌کییه‌کانی کۆنگرێسی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند: فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی F-35 تاکوو کۆتاییی ڕاهێنانی فڕۆکه‌وانانی تورک -که‌ پڕۆسه‌یێکی درێژخایه‌ن ده‌بێت- له‌ ده‌ستی ئه‌مریکا ده‌بێت و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ده‌توانێت له‌ هه‌ر هه‌لومه‌رجێکدا له‌وان که‌وتنه‌ مه‌ترسیی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریکا ڕێگری له‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆکانه‌ بۆ تورکیا بکات.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مریکا جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ که‌ گواستنه‌وه‌ی سیسته‌می مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی بۆ تورکیا بێگومان کارتێکه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هاوکارییه‌کانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا و ئه‌مریکا له‌وان پڕۆژه‌ی F-35.

کارناسانی کاروباری به‌رگری پێیان وایه‌ تورکیا به‌ ئامانجی به‌کارهێنانی ته‌کنه‌لۆژیای نوێ له‌وان سیسته‌می هێرشبه‌ری ئاسمانی، فڕۆکه‌ی F-35 بۆ گوشارخستنه‌ سه‌ر گرووپه‌ به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌وان په‌که‌که‌ به‌کار دێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16098

Your Comment

You are replying to: .
captcha