ژماره‌ی حاجیانی هه‌رێم زیاد ده‌كرێت

به‌سی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بڕیاره‌كه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودییه‌ بۆ زیاد كردنی ژماره‌ی حاجیانی عێراق، هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌ و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له‌و به‌شه‌ی بۆ عێراق زیاد كراوه‌ 602 پشک بۆ هه‌رێم ده‌بێت و به‌ سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌ش ده‌كرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم ده‌ڵێت: دوای زیادكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌مساڵ 5 هه‌زار و 439 هاووڵاتی له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌توانن سه‌ردانی سعوودییه‌ بكه‌ن.

ڕۆژی 11ی ئه‌م مانگه‌ ده‌سته‌ی حه‌ج و عو‌مره‌ی عێراق ڕای‌گه‌یاند كه‌ عه‌ره‌بستانی سعوودییه‌ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر زیاد كردنی پشكی عێراق بۆ به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ده‌ربڕیوه‌ و ئه‌مساڵ 38 هاووڵاتی ده‌توانن سه‌فه‌ری حه‌ج بكه‌ن كه‌ پێشتر ژماره‌كه‌ 33 هه‌زار و 690 كه‌س بوووه‌.

ده‌سته‌ی حه‌ج و عو‌مره‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو ئه‌و زیاده‌یه‌ به ‌شێوه‌یێكی یه‌كسان به‌ سه‌ر پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم ده‌شڵێت: له‌و ژماره‌یه‌ی بۆ حاجیانی عێراق زیاد كراوه‌ 602 كه‌س به‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16095

Your Comment

You are replying to: .
captcha