داوا ده‌كرێت دادگای ئه‌ورووپا له‌سه‌ر ده‌میرتاش بێته ‌ده‌نگ

به‌شی تورکیا- پارێزه‌رانی ده‌میرتاش داوا له‌ دادگای ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن كه‌ گوشار بخاته‌ سه‌ر توركیا بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ له‌ زیندان ڕزگاری بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نزیكه‌ی دوو ساڵه‌ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان ( هه‌ده‌په‌) له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه‌ ده‌ستگیر و زیندانی كراوه‌ و پارێزه‌رانی ده‌میرتاش بۆ ئازاد بوونی ئه‌و له‌ زیندان په‌نا بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا ده‌به‌ن.

پارێزه‌رانی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش داوا له‌ دادگای ئه‌ورووپا ده‌که‌ن که‌ له‌سه‌ر ئازادکرانی ئه‌و سیاسه‌توانه‌ کورده‌ بێته‌ ده‌نگ و گوشار بخاته‌ سه‌ر تورکیا.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16092

Your Comment

You are replying to: .
captcha