کوردپرێس- ئاژانسی ئه‌سۆشیتدپرێس بڵاوی کرده‌وه ئارین ئاردیم په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل به بڕیاری دادگا له ئه‌نقه‌ره ده‌ستگیر کراوه و دواتر بڕیاره ڕه‌وانه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ بکرێت بۆ لێکۆڵینه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن ئاردیم به ئه‌نقه‌ست هاوکاریی گرووپێکی "تیرۆریستی" کردوووه بێ ئه‌وه‌ی خۆی ئه‌ندام بێت تیایدا به‌ڵام خۆی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌ت کردوووه‌ته‌وه.
تۆمه‌تی ئه‌وه‌شی دراوه‌ته پاڵ که له کاتێکدا سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی "کارشی" بوووه هاوکاریی گوله‌نییه‌کانی کردوووه به تایبه‌ت بڵاوکردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگی له ساڵی ٢٠١٣دا سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له حکوومه‌تدا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی CHP ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی به سه‌ردا ساغ بێته‌وه چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سزای ٢٢ ساڵ زیندانی کردن بدرێت.
حکوومه‌تی تورکیا له کاتی ده‌ستگیر کردنی هه‌ر که‌سێک به تۆمه‌تی هاریکاری کردنی گوله‌ن ئه‌و تۆمه‌تانه دووپات ده‌کاته‌وه که فه‌تحوڵڵا گوله‌ن سه‌رۆکی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن -که له ئێستادا له ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا نیشته‌جێیه- تۆمه‌تبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی له پێش کووده‌تا شکستخواردوووهکهی ١٥ی ته‌موزی ساڵی ٢٠١٦ی ئه‌و وڵاته‌وه‌یه به‌ڵام گوله‌ن به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment