هاوپه‌یمانان چه‌ند پێگه‌یێکی داعش له‌ حه‌مرین بۆردومان ده‌كه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منیى عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوووه‌ ژماره‌یێک پێگه‌ی چه‌کدارانی داعش له‌ سنوورى زنجیره‌ چیاى حه‌مرین بۆردومان کران هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ چه‌ندین سه‌رکرده‌ی داعش کوژران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق ڕاشی‌گه‌یاندوووه‌ که‌ بۆردومان کردنی ئه‌و پێگانه ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 28ی حوزه‌یران و‌ له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه ‌و ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی که‌ یه‌كه‌ى هه‌واڵگرى ده‌زگاى بنه‌بڕكردنى تیرۆر زانیارییان داوه‌ته‌ هاوپه‌یمانان به‌ مه‌به‌ستی خاپوورکردنیان.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتوووه‌ که‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه‌دا چه‌ندین سه‌كرده‌ى داعش كوژران و چه‌ند سه‌ربازگه‌یێكى نهێنى و چه‌ند توونێلێكى ئه‌و گرووپه‌ش له‌ژێر زه‌ویدا خاپوور كراون كه‌ به‌م دواییه‌ به‌كار هێنراون بۆ ئه‌نجامدانى هێرشى تیرۆریستى له‌ ناوچه‌كانى دیاله ‌و که‌رکووک و سه‌ڵاحه‌دین.

سه‌رچاوه‌: Kurdistan TV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16078

Your Comment

You are replying to: .
captcha