٢٩ حوزەیران ٢٠١٨ - ٠٩:٤٦
خولی سێیەمی پەرلەمان کۆتایی دێت

بەشی عقرا و هەرێمی کوردستان- لە 24 كاتژمێری داهاتوودا بەڕەسمی كۆتایی بە كاری ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دێت و شارەزایێكی بواری یاساییش لەعیراق رایدەگەیەنێت، لەدوا نیوەڕۆی رۆژی شەممەوە دەبێت بڵێن "بای بای پەرلەمانی عیراق". ئاشكراشی دەكات، لەدوای ئەو وادەیەوە هیچ ئیمتیازێكی پەرلەمانتاران نامێنێت و حەسانەشیان كۆتایی دێت.

کوردپرێس:

تارق حەرب، گەورە شارەزای بواری یاسا لەعیراق، رایگەیاند: دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە 30ی 6ی 2018 لەدوای كۆتاییهاتنی دەوامی فەرمی، ماوەی یاسایی ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆتایی دێت و هیچ ناوێك نامێنێت بەناونیشانی (خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە).

ناوبراو وتیشی:" لەدوای ئەو وادەیەوە، دەبێت بڵێین (بای بای پەرلەمانی ئەم خولە)، تەنانەت پۆستی پەرلەمانتارەكانیش دەبێت بە پەرلەمانتاری پێشووی عیراق، چونكە هیچ جۆرە ناونیشان و موچەو دەرماڵەو حەسانەیەكیان نامێنێت".

بەوتەی تارق حەرب، كۆبوونەوەكەی ڕۆژی 28ی 6ی 2018ی ئەنجومەنی نوێنەران، كە رێژەی یاسایی تەواو نەكرد، ئەو لایەن و پەرلەمانتارانەی بێ ئومێد كرد، كە ویستی درێژكردنەوەی كارەكانی ئەنجومەنەكەیان هەبوو.

راشیگەیاند، درێژكردنەوەی كارەكانی نوێنەران كۆتایی هات، چوونكە تەنها دەتوانرێت لەڕێگەی هەمواركردنەوەی دەستووری عیراقەوە ئەو درێژكردنەوەیە بكرێت، كە ئەوەش لەئێستادا مەحاڵە.

تارق حەرب رەتیشی كردەوە بە كۆتایی هاتنی كارەكانی پەرلەمان، عیراق دوچاری بۆشایی دەستووری ببێتەوە، وتی: شتێك نییە بەناوی بۆشایی دەستوورییەوە، بەڵكوو بۆشایی پەرلەمانی دروست دەبێت، بەو واتایەی پەرلەمان و پەرلەمانتارمان نامێنێت، بەڵام بۆشایی دەستووریی بەمانای پشێوی و سەرگەردانی وڵات و نەبوونی یاساو پۆلیس و ئاسایش دەگەیەنێت.

News Code 16072

Your Comment

You are replying to: .
captcha