سه‌رۆکانی AKP و MHP کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردا کۆ بوونه‌وه‌ و دۆخی نائاساییی تورکیا خرایه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

کوردپرێس- به ‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار وه‌رگیراون له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ریه‌که‌ له بینالی یێڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا، عه‌بدولحه‌مید گوڵ وه‌زیری داد، به‌رات ئالبایراک وه‌زیری وزه‌ و سه‌رچاوه‌کانی سروشتی و عه‌لی ئیحسان به‌رپرسی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاماده‌ بوون.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی له‌باره‌ی کاره‌کانی په‌رله‌مان و قۆناغی نوێی سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دۆخی نائاسایی بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

له‌ دیداره‌که‌دا ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی پڕۆژه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دۆخی نائاساییی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانی به‌و مه‌رجه‌ قبووڵ کردووه‌ که‌ ڕێوشوێنی پێویست له‌باره‌ی ڕێگرتن له‌ خه‌ساری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپی تیرۆریستی به‌ تایبه‌ت به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن بگیردرێته‌به‌ر.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16058

Your Comment

You are replying to: .
captcha