ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناتوانێت ته‌نانه‌ت یه‌ک ڕۆژیش ویلایه‌تی خۆی درێژ بکاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یاساناسێکی کوردی عێراق ده‌ڵێت: ده‌ستووری عێراق 4 ساڵی بۆ ویلایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیاری کردوووه‌ هه‌ر بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناتوانێت ته‌نانه‌ت یه‌ک ڕۆژیش ویلایه‌تی خۆی درێژ بکاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فائیزه‌ باباخان به‌ ڕادیۆ "المربد"ی عێراقی وتوووه‌: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌نانه‌ت کاتێک ده‌توانێت ویلایه‌تی خۆی درێژ بکاته‌وه‌ که‌ له‌ وڵات ده‌وڵه‌تێکی کاتی پێک بهێنرێت به‌ڵام ئێستاکه‌ ناتوانێت ته‌نانه‌ت یه‌ک ڕۆژیش ویلایه‌تی خۆی درێژ بکاته‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مافی چاودێری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانیشی نییه‌ چوونکه‌ ئه‌و ئه‌رکه‌ له‌سه‌ر شانی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له‌ عێراقدایه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16055

Your Comment

You are replying to: .
captcha