وەزیری ناوخۆی تورکیا هەڕەشە لە هاوسەرۆکی هەدەپە دەکات

بەشی تورکیا- سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا بە تەلەفون پێوەندیی بە پەروین بۆڵدانەوە کردووە هەڕەشەی لە هاوسەرۆکی هەدەپە کردووە و وتوویەتی تەنانەت پارتی کۆماریخوازی گەلیش ناتوانێت ڕزگارتان بکات.

کوردپرێس:

ڕۆژنامەی ئۆرەنسلی تورکیا نووسیویەتی سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا بە تەلەفون پێوەندیی بە پەروین بۆڵدان هاوسەرۆکی هەدەپەوە کردووە و لە پێوەندییەکەیدا هەڕەشەی لە بۆڵدان کردووە و پێی وتووە تەنانەت پارتی کۆماریخوازی گەلیش ناتوانێت ڕزگارتان بکات.

پەروین بۆڵدان لە پرێس کونفڕانسێکدا باسی ئەو پێوەندییەی کرد و ڕایگەیاند: لە ناوچەی دۆغۆی پارێزگای ئاکرێ کابرایێکی بازاڕی دەکوژرێت و وەزیری ناوخزی تورکیا ئەو قەتڵە دەکاتە مل هەدەپە. پێوەندی بە منەوە دەکات و هەڕەشەی ئەوەم لێدەکات کە تەنانەت پارتی کۆماریخوازی کەلیش ناتوانێت ڕزگارمان بکات و پێمان دەڵێت کە ئەوان ناهێڵن لەو گوندەدا بەرد بە سەر بەردەوە بمێنێت.

بۆڵدان ئاشکراشی کرد:ئێمە هەرگیز ڕێگە نادەین پیلانی وەها دژ بە حیزبەکەمان بکرێت کە دەنگی زیاتر لە 6 ملوێن هاووڵاتیی تورکیای پێیە. هەڕەشە کردنی سۆیلۆ لە هاوسەرۆکی پارتێکی سیاسی بەهیچ لەونێک قبووڵ ناکرێت. وەزیری ناوخۆی تورکیا نەیتوانیوە ئەرکەکانی خۆی ڕاپەڕێنێت و تا ئەم کاتە تەنها هێرشی کردۆتە سەر پارتی دیموکراتیکی گەلان ئەوەش لەجیاتی ئەوەی تاوانباری تاوانەکەی ناوچەی دۆغۆ بیازیەت بدۆزێتەوە.

News Code 16038

Your Comment

You are replying to: .
captcha