سوپای دیموکراتیکی سووریا لە سەر لێدوانەکەی ئەسەد دێتە دەنگ

بەشی سووریا- عەبدولکەریم عومەری بەرپرسی پێوەندییەکانی سوپای دیموکراتیکی سووریا وەڵامی لێدوانەکەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریای داوەتەوە و دەڵێت لە باکووری سووریا ناکشێینەوە.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی هاوار نیووز نووسیویەتی سوپای دیموکراتیکی سووریا وەڵامی لێدوانەکەی بەشار ئەسەدی داوەتەوە کە وتبووی باکووری سووریا کۆنتڕۆڵ دەکەنەوە.

عەبدولکەریم عومەر وتەبێژی سوپای دیموکراتیکی سووریا لەو بارەیەوە وتوویەتی سوپای دیموکراتیکی سووریا لە باکووری سووریا ناکشێتەوە.

ناوبراو لە وتەکانی خۆیدا ئاماژەی بە لێدوانەکەی بەشار ئەسەد داوە و زیادی کردووە: لە بەرنامەی سوپای دیموکراتیکی سووریادا نییە لە باکووری سووریا بکشێتەوە بەڵام ئێمە وەکوو سوپای دیموکراتیکی سووریا ئامادەین بە بێ هیچ پێش مەرجێک دانوستان لەگەڵ دیمەشق بکەین.

News Code 16036

Your Comment

You are replying to: .
captcha