بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قلیچدار ئۆغڵۆ سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا پاش شکست هێنانی لە هەڵبژادرنی 24ی حوزەیراندا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی وتی: پیرۆزبایی چی لە دیکتاتۆر بکەم؟!. کەسێک کە باوەڕی بە دیموکراسی نییە نابێت پیرۆزبایی لێبکرێت. بە کەسێک کە دەزگای داد و دەوڵەت و پەرلەمانی بە دەستەوە گرتووە پیرۆزبایی ناڵێم.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی: لە دیموکراسیی ئێمەدا فریو هەیە لە دۆخی یەکساندا ڕکابەریمان نەکرد ئەوە بۆ پاساو هێنان ناڵێم.
قولیچدا ئۆغڵۆ لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە دەست لەکار کێشانی لە حیزبەکەیدا دەکەن وتی: ئێمە بڕوامان بە دیموکراسی هەیە، لەبارەی ئەوەی کە لەناوخۆی حیزبدا چی ڕوودەدات تەنها حیزب دەتوانێت بڕیار بدات.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment