به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به دوای شکستی CHP له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار هه‌واڵێک له‌باره‌ی داواکاریی ئه‌ندامانی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل بۆ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی ئه‌و حیزبه بڵاو کرایه‌وه و ئه‌م جاره‌ش لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبه له به‌رده‌م بینای ناوه‌ندیی CHP کۆ بوونه‌وه و داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی قلیچدارئۆغڵۆ له پۆسته‌که‌ی ده‌که‌ن.
ناڕازییان له حاڵێکدا داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل ده‌که‌ن که موحه‌ڕه‌م ئینجه کاندیدی ئه‌و حیزبه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماریان وه‌ک سه‌رۆکی دڵخوازی خۆیان ناساند و هه‌ندێک دروشمیان له‌مباره‌وه هه‌ڵداوه وه‌ک "ئه‌مه ده‌ستپێکی کاره؛ درێژه به خه‌بات ده‌ده‌ین"؛ {به‌شێک له وته‌دانی موحه‌ڕه‌م ئینجه له ڕۆژی هه‌ڵبژاردن} و خوازیاری سه‌رۆکایه‌تیی ناوبراو له‌سه‌ر پارتی کۆماریخوازی گه‌ل بوون.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون گۆرسه‌ل ئه‌رۆڵ نوێنه‌ری ئه‌لازیغ له په‌رله‌مانی تورکیا و سه‌ر به پارتی کۆماریخوازی گه‌لیش بۆ ناچار کردنی که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی ئه‌و حیزبه به ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه ده‌چێته به‌رده‌م بینای ناوه‌ندیی ئه‌و حیزبه.
هه‌واڵه بڵاوکراوه‌کان له پێکهاته‌ی CHP له پارێزگا جۆراوجۆره‌کانی تورکیا باس له ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی به‌کۆمه‌ڵی پێکهاته‌ی CHP له پارێزگاکانی تورکیا پاش شکست له هه‌ڵبژاردنی 24ی جوون ده‌کات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی SonDakika
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment