دانووستانی پارتی و یه‌کێتی بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتی ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاپۆرته‌کان له‌باره‌ی دانووستانی نێوان دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتیی سیاسی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ڕه‌شید له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت: ڕاپۆرته‌کان له‌سه‌ر گفتوگۆی نێوان پارتی دیموکرات و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتیی سیاسی دووره‌ له‌ ڕاستی و دانووستانگه‌لێکی وا له‌باره‌ی پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتیی سیاسی به‌ دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی فه‌رمیی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.

ناوبراو وتیشی: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان و هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری دژ به‌ پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتیی سیاسیی پارتی و یه‌کێتی و به‌شداری کردن له‌و هاوپه‌یمانییه‌ن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15997

Your Comment

You are replying to: .
captcha