بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كهناڵى "ئاڕ تی" ڕووسی، بڵاوي كردهوه، ئەمڕۆ سێشەممە 26ى حوزهيران/ يۆنيۆى 2018، بەرپرسانی تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنيان بۆ 132 کەسى ديكه به تۆمەتی ئەندام بوون لە رێكخراوهكهی فەتحوڵڵا گولەن و کودەتاکەی دژ بە ئەردۆغان دەرکردووە.
30 کەس لەوانەی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە سەر بە هێزەکانی دەریاوانی و پاراستنی سنووری تورکیان.
نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی رەشبگیری هاووڵاتیانی تورکیا ئامارێکی بڵاو کردووهتەوە و بە گوێرەی ئەو ئامارە،"160 هەزار کەس لە دوای کودەتاکەی ساڵی 2016 لە تورکیا دەستگیر کراون".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، فەتحوڵڵا گولەن، رابەری رێكخراوى خزمهت کە ئێستا لە ئەمەریکا دەژیت و ئەندامانی ئهو رێكخراوه، بە ئەنجامدەری "کودەتا شكستخواردووهكهى 2016 تۆمەتبار دەکات و تاکو ئێستاش هەزاران لە لایەنگر و ئەندامی ئەو رێكخراوه لە تورکیا دەستگیر کراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment