بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحسونی قارەمان پارێزەری دەمیرتاش لە تویتێکدا ڕایگەیاند: سبەینێ ٢٧ی حوزەیران سکاڵاکە دەگەیێنێتە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا سەبارەت بە پێشێلکاریی مافەکانی هەڵبژاردنی دەمیرتاش.
ناوبراو وتیشی، دەمیرتاش لە زیندانەوە بەشداری هەڵبژاردنی کردووە و هەموو داواکانی ڕەت کراونەتەوە و ئەو تانەیەی کە ئاڕاستەی دادگای دەستووری تورکیای کردبوو سەبارەت بە کەیسی زیندانی کردنی، لە کاتی پڕۆسەی هەڵبژاردندا تێهەڵچوونەوەی بۆ نەکراوە.
ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەڕلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو، سەڵاحەدین دەمیرتاش کاندیدى هەدەپە لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیدا ٨%ى دەنگەکانی بەدەست هێنا.
دەمیرتاش کە لە زیندانەوە بەشدارى لە هەڵبژاردندا کرد لە پەیامێکدا تێپەڕاندنى بەربەستى لەسەدا ١٠ى بۆ چوونە پەرلەمان لەلایەن هەدەپەوە بەسەرکەوتنێکى گەورە ناو برد سهرهڕای باری نائاسایی و ئەو فشارانەى لەسەر ئەو پارتە هەبوو بۆ ئەوەى ئەو بەربەستە تێنەپەڕێنێت. ئاماژەى بەوەش داوە، ئەوان ئهنجامهكانى هەڵبژاردنەکان باش دهنرخێنن و وانهی گرنگیان لێ وهردهگرن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment