ئاژانسی ناسا دۆزینه‌وه‌ی دوورترین ئه‌ستێره‌ی ڕاگه‌یاند

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- ئاژانسی گه‌ردوونناسی ئه‌مریكا (ناسا) دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یێکی گه‌وره‌ی ڕاگه‌یاند که‌ تا ئێستا دوورترین ئه‌ستێره‌یه‌ له‌ زه‌وییه‌وه‌ بینرابێت.

کوردپرێس- ئاژانسی گه‌ردوونناسی ئه‌مریكا (ناسا) ده‌ڵێت: به‌ شێوه‌ی ڕێکه‌وت و بێ نه‌خشه‌ بۆ کێشان تێلسکۆپی ھابڵ له‌ بۆشاییی ئاسمان به‌ھۆی گه‌وره‌ ته‌قینه‌وه‌ (سوپه‌ر نۆڤا)یێکه‌وه‌ ئه‌ستێره‌یێکی شینی زه‌به‌لاحیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ تا ئێستا دوورترین ئه‌ستێره‌یه‌ له‌ زه‌وییه‌وه‌ بینرابێت.

ناسا بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ ٢ ساڵه‌ چاودێری ئه‌و ته‌نه‌ ئاسمانییه‌ ده‌کات و دواتر یه‌کلایی کرایه‌وه‌ که‌ ئه‌ستێره‌یێکی شینی زه‌به‌لاحه‌.

پاتریک کیڵی که‌ ئێستا سه‌رپه‌رشتیکاری تێلسکۆپی ھابڵه‌‌ ده‌ڵێت: ئه‌ستێره‌ نوێیه‌که‌یان ناو ناوه‌ "ئیکارۆس" و ئه‌ستێره‌یێکی تاقانه‌یه‌ و دوورییه‌که‌ی ١٠٠ جار زیاتر له‌ دوورترین ئه‌ستێره‌ی پێش خۆی که‌ دۆزرابێته‌وه‌ و به‌ نزیکی ٩ ملیار ساڵی تیشکی ده‌خه‌مڵێنرێت له‌ زه‌وییه‌وه‌.

ئه‌و زانایه‌ی ناسا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌ ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له‌ توێژینه‌وه‌ی له‌وه‌ی گه‌ردوون له‌ قۆناغه‌كانی پێشووتر چۆن بوووه‌ به‌ تایبه‌تیش كه‌ ئه‌ستێره‌كه‌ زۆر دووره‌ له‌ زه‌وییه‌وه‌ و که‌وتۆته‌ که‌ناره‌کانی گه‌ردوونی بینراوه‌وه‌ به‌ مانا گه‌ردوونییه‌که‌ی.

سه‌رچاوه‌: خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15975

Your Comment

You are replying to: .
captcha