کوردپرێس:
حەنین قەدۆ نوێنەری هاوپەیمانیی نیشتمانی لە پەڕلەمانی عێراق لەو بارەیەوە بە هەواڵدەریی سۆمەریە نیووزی وتووە دەستووری عێراقی ڕێگە نادات کە لەبەر کێشەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن یان هەرچەشنە دیاردەیێکی دیکە، ویلایەتی پەڕلەمانی لەماوەی دەستووریی خۆی درێژتر بکرێتەوە و بەئاشگرا لە دەستووردا ڕۆشنایی خراوەتە سەر ئەوەی ماوەی دەستووری هەر خولێکی پەڕلەمانە چوار ساڵە بۆیە پەڕلەمان ناتوانێت تەنانەت یەک کاتژمێر ویلایەتەکەی درێژ بکاتەوە.
قەدۆ گوتیشی ویلایەتی ئەم خولەی پەڕلەمانی عێراق کۆتا کاتژمێری دەوامی فەرمیی ڕۆژی 30ی حوزەیران واتا ڕۆژی شەنبەی داهاتوو کۆتایی پێدێت و حەسانەی یاسایی هەموو ئەندامانی ئەو پەڕلەمانە هەڵدەگیرێت.
ئەوەش لە حاڵێکدایە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئێستا سەرقاڵە بە دیراسە کردنی پڕۆژەیاسایێک و خوێندنەوە دەکات بۆ درێژکردنەوەی ویلایەتی ئەم خولەی پەڕلەمان تا ئەو کاتەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان یەکلا دەبێتەوە.
Your Comment