شاندی کوردانی ئێزدی سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شاندێکی کوردانی ئێزدی سه‌ردانی په‌رله‌مانی کوردستانیان کرد و داوای کورسی کۆتا بۆ خۆیان "وه‌ک پێکهاته‌یێکی ئایینی ده‌که‌ن."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شانده‌که‌ی جڤاتی رۆحانی کوردانی ئێزدی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌ر ئیبراهیم جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان کۆ بوونه‌وه‌ و داواکانی خۆیان ڕاده‌ست کردوووه‌ و ئه‌ویش به‌ڵێنی داوه‌ ئه‌و داواکارییه‌ بخه‌نه‌ به‌رنامه‌ی کاری په‌رله‌مانه‌وه‌.

هاوکات سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ نووسراوێكدا كه‌ ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی كردوووه‌ پێشنیاز ده‌كات "سێ كورسی كۆتا بۆ ئێزدییه‌كان وه‌ک ئایینێكی جیاواز دابنرێت."

زیا بترۆس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: وه‌ک ئه‌ركێكی سه‌ر شانی چه‌ند پێشنیازێكی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان كردوووه‌ که‌ یه‌کێک له‌وانه‌ دانانی سێ کورسی کۆتایه‌ بۆ کوردانی ئێزدی.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ گوتی: "ئێزدییه‌كان له‌ شه‌ڕی داعشدا ڕووبه‌ڕووی نه‌هامه‌تی زۆر بوونه‌ته‌وه‌، ڕاسته‌ ئه‌وان وه‌ک نه‌ته‌وه‌ كوردن به‌ڵام ئایینێكی جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌بێت په‌رله‌مانی كوردستان یاساكه‌ی هه‌موار بكاته‌وه‌ و سێ كورسی كۆتا بۆ ئه‌وان دابنێت."

زیا بترۆس باسی له‌وه‌ش كرد پێشنیازی ئه‌وه‌ی كردوووه‌ تۆمارێكی ده‌نگده‌ران تایبه‌ت به‌ ئایین ‌و پێكهاته‌ جیاوازه‌كان دروست بكرێت و گوتیشی: "بۆ پاراستنی ده‌نگه‌كانیان ‌و دوور بوون له‌ هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی حیزبی پێویسته‌ له‌ ڕۆژێكی جیا و دیاری‌كراودا هاوشێوه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت، پێكهاته‌ ئایینی ‌و نه‌ته‌وه‌یییه‌كان ده‌نگ بده‌ن."

له‌ په‌رله‌مانی كوردستان پێكهاته‌ی مه‌سیحییه‌كان كه‌ بریتین له‌ كلدان ‌و سریان ‌و ئاشووری خاوه‌نی پێنج كورسی كۆتان و نه‌ته‌وه‌ی توركمانیش 5 كورسییان هه‌یه‌ و ئه‌رمه‌نه‌كانیش خاوه‌نی یه‌ک كورسی كۆتان.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15969

Your Comment

You are replying to: .
captcha