به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فازڵ به‌شاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی ده‌ڵێت: سوپای توركیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازییان له ناو خاكی هه‌رێم ده‌ست پێكردوووه و له ناوچه‌ی سیده‌كان و خواكورک زۆر هاتوونه‌ته پێشه‌وه له‌وه‌ش زیاتر خۆ دونیا نغرۆ ناكه‌ن و هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌ستیان پێكردوووه."
ناوبراو وتیشی: ئێمه دژی ده‌ستوه‌ردانی سوپای وڵاتانین بۆ ناو خاكی هه‌رێم و زۆر جاریش داوامان له په‌كه‌كه كردوووه مه‌یدانی خه‌باتیان بۆ تورکیا بگوازنه‌وه.
به‌شاره‌تی ڕه‌خنه‌شی له گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه گرت و به هۆكاری هاتنی سوپای توركیا بۆ هه‌رێم تۆمه‌تباری كردن و ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌وان لهزمهیان داوه‌ته توركیا تاوه‌كوو له‌شكركێشی بكات، ئه‌گه‌ر بنكه و باره‌گای سه‌ره‌كییان لێره نه‌بێت، ئه‌و وڵاته‌ش ئه‌و مافه به خۆی نادات بێته پێشه‌وه ئه‌گه‌رنا ئه‌وكات ئێمه جۆرێكیتر قسه ده‌كه‌ین و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له هێرش و په‌لاماره‌كانیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه."
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی ڕه‌تیشی كرده‌وه كارئاسانییان بۆ هاتنی سوپای توركیا كردبێت و وتی: ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێمه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن دۆڕاوی سیاسین و كار و كه‌سابه‌تیان بۆته پڕوپاگه‌نده كردن دژ به پارتی ئه‌گه‌رنا ده‌پرسین كێ كارئاسانی بۆ توركیا كرد تا له‌شكركێشی بۆ سووریا بكات.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment