HDP له‌ ٧ وڵاتی جیهان پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیای به‌ده‌ستهێنا

به‌شی تورکیا- پارتی دیموكراتیکی گه‌لان (HDP) ١٦.٥%ی ده‌نگه‌كانی هه‌نده‌رانی به‌ده‌ستهێنا و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له‌ ده‌ره‌وه‌ی و‌ڵات پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا و له‌سه‌ر ئاستی ٧ وڵاتیش پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.

کوردپرێس- ئاژانسی ANF بڵاوی كرده‌وه‌ ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدانی هه‌نده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا ئاشكرا بوون و له‌ هه‌نده‌ران ملیۆنێک و ٤٤٣ هه‌زار و ٥٨٥ كه‌س مافی ده‌نگدانیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆک كۆماری و په‌رله‌مانی توركیا هه‌بوو كه‌ ئاستی به‌شداری ده‌نگده‌ران له‌ هه‌نده‌ران ٤٨% بوو، له‌ ئه‌ڵمانیا ٧١٨ هه‌زار و له‌ فه‌ڕه‌نسا ١٧٠ هه‌زار و ٩٠١ كه‌س ده‌نگیان دا.

به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامه‌ به‌رایییه‌كان ئاكه‌په‌ ٥٢.٥%، جه‌هه‌په‌ ١٧.٣%، هه‌ده‌په‌ ١٦.٥% و مه‌هه‌په‌ ٨%ی ده‌نگه‌كانی هه‌نده‌رانیان به‌ده‌ست هێناوه‌، هه‌ده‌په‌ هاوشێوه‌ی سه‌رانسه‌ری توركیا له ‌هه‌نده‌رانیش پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا به‌ڵام به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی تشرینی دووه‌می ٢٠١٥ ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په‌ كه‌م بوون.

هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ له‌ هه‌نده‌ران ١٧٠ هه‌زار و ٢٣١ ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌ و له‌ هه‌ڵبژاردنی تشرینی دووه‌می ٢٠١٥ ڕێژه‌ی ١٩.١ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنابوو كه‌ ٢٢٠ هه‌زار و ٥٩ ده‌نگ بوو.

له‌ ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا ده‌نگی هه‌ده‌په‌ كه‌م بوو

له ‌ئه‌ڵمانیا كه‌ زۆرترین ده‌نگده‌ری توركیای لێیه ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په‌ له‌ ١٥.٩% دابه‌زی بۆ ١٤% و له‌ فه‌ڕه‌نساش ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په‌ له‌ ٢٥% دابه‌زی بۆ ٢٣%.

هه‌روه‌ها هه‌ده‌په‌ له‌ ٧ وڵات پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا: به‌ریتانیا ٤٨%، فینلاند ٤٩.٢%، عێراق ٤٧.٩%، سویسرا ٣٩.٧%، ئیتاڵیا ٣٥.٢%، ژاپۆن ٤٤.٣% و ئۆكراینا ٣٩.٥%.

سه‌ره‌ڕای به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌ ٧ وڵات هه‌ده‌په‌ له‌م و‌ڵاتانه‌دا ڕێژه‌یێكی زۆری ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه‌: سویسرا ٣٥.٢%، كه‌نه‌دا ٣١.٧%، یۆنان ٣٣.٩%، ڕۆمانیا ٢٦.٥%، به‌حره‌ین ٢٥.٨%، ئێرله‌ندا ٢٤.٨%، ئه‌مه‌ریكا ٢٠.٦%، فیدراسیۆنی ڕووسیا ١٩.٥% و چین ١٨.٦%.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15959

Your Comment

You are replying to: .
captcha