نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی باڵای حکوومەتی هۆڵەندا کرد

ڕۆژی دووشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانی پێشوازیکردن لە شاندێکی باڵای حکوومەتی هۆڵەندا، شاندی میوان ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هاریکاریکردنی دامودەزگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا.

کوردپرێس:

لە ڕاگەیەندراوێکدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، نێچیرڤان بارزانی پێشوازیکردووە لە سیگرید کاغ وەزیری بازرگانی و هاریکاری پەرەپێدانی هۆڵەندا و شاندێکی هاوڕێی، لە دیدارەکەدا شاندی حکومەتی هۆڵەندا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیوە بۆ هاریکاریکردنی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی حکوومەتی هەرێم، ستایشی حکوومەت و خەڵکی کوردستانیان کردووە بۆ پێشوازیکردن و حەواندنەوەی ژمارەیێکی زۆر ئاوارە و پەنابەران.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، هەردوولا گفتوگۆیان کردووە دەربارەی دوا پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسی و هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق و کێشەکانی ناوچەکە.

News Code 15950

Your Comment

You are replying to: .
captcha