ژماردنەوەی هەموو دەنگەکانی عێراق زیاتر لە 4 مانگ دەخایێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاڵێوراوێکی ئیئتیلافی نەسر لە هەڵبژاردنەکاندا و نوێنەری پەرلەمانی عێراق پێش بینی دەکات ژماردنی دەستیی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەم دواییەی عێراق چەند مانگ دەخایێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تاها دفاعی، نوێنەری ئێستاکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پاڵێوراوی ئیئتیلافی نەسر بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی لە هەڵبژادرنەکانی ئەم دواییەی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی سوومریە نیووزدا ڕایگەیاند: بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی هەموار کردنەوەی یاسای سێهەمی هەڵبژاردن ئیبهامی زۆری تێدایە.

دفاعی جەختی کردەوە: دادگا لە بڕیارەکەیدا ڕوونی نەکردووەتەوە کە ئایا دەنگی هەموو سندووقەکان بژمێردرێنەوە یان تەنها ژماردنی دەنگی ئەو سندووقانە کە گومانیان لەسەرە پێویست دەکات.

ئەو نوێنەرەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاشیگەیاند: ئەگەر دەنگەکانی 12 هەزار بنکەی دەنگدان کە گومانیان لەسەرە بە شێوی دەستی بژمێردرێنەوە کۆمیسیۆن دەتوانێت لە ماوەیێکی کورتدا ئەنجامەکەی ڕابگەیێنێت بەڵام دووبارە ژماردنەوەی دەستیی هەموو دەنگەکان لە هەموو بنکەکانی دەنگدانی عێراق زیاتر لە 4 مانگ دەخایێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15946

Your Comment

You are replying to: .
captcha