بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی ناو سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاەوە دەست کەوتوون ڕایدەگەیێنن: ڤلادیمیر پوتین بە بۆنەی سەرکەوتنی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیراندا پیرۆزبایی لێکردووە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر سووربوونی خۆیان لە بەرەوپێش بردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و رووسیا، کردەوە.
هاوکات ئەردۆغان و پوتین باسیان لە گرنگیی هاریکاریی نێوان تورکیا و رووسیا لە بابەتە ئیقلیمییەکاندا و لەسەروو هەمووشیانەوە سەبارەت بە سووریا کرد.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment