بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا شنتوپ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بەبۆنەی ئەوەی کە "گولستان قلیچ کوچ ییگیت" نوێنەری پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) دەستەواژەی «پارێزگا کوردنشینەکان»ی لە داخوازییەکەیدا بۆ بەدواداچوون بۆ کێشەی سێ پارێزگای کوردنشین بەکار هێنا بوو؛ ڕەت کردەوە.
تاکوو ئێستا زۆرینەی داواکاری و پێشنیاری نوێنەرانی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە ڕەت کراوەتەوە. بەڵام ئەمجارەیان پاساوێکی نوێ بۆ ڕەت کردنی داخوازییەکە دۆزرایەوە و مستەفا شنتوپ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا وتی کەڵک وەرگرتن لەم دەستەواژەیە خەساری بەدواوەیە و بێ ئەدەبانەیە.
ناوبراو زیاتر وتی: ئەوان دەیانەوێت دەستەواژەکان بە تۆقاندنەوە بتلێنن. مستەفا شنتوپ پێشتریش ڕێگری کردبوو لە بەکار هێنانی زمانی کوردی لە ئەپلیکەیشنێکی پاراستنی ژنان هەمبەر تووڕەیی (KADES) لە پارێزگا کوردنشینەکانی تورکیادا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment