پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ توركیا كۆتاییهات.

بەشی تورکیا- به‌پێی بڕیاری دامەزراوەی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا، پرۆسه‌ی ده‌نگدان كه‌ كاتژمێر 08:00 ده‌ستیپێكرد له‌ كاتژمێر 17:00 کۆتایی هات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ده‌نگده‌ران له‌رێگه‌ی 180 هه‌زار و 65 سندووقی ده‌نگدانه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری توركیا دانرابوو ده‌نگیان دا.

ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌ر هه‌بن له‌ ریزدا بۆ ده‌نگدان له‌كاتی ته‌واوبوونی واده‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌دا، ئه‌وا دوای سه‌رژمێری كردنیان له‌ لایه‌ن بەرپرسی بنكه‌كه‌وه‌ رێگه‌یان پێده‌درێت به‌ نۆره‌ ده‌نگه‌كه‌یان بده‌ن.

له‌م نێوه‌نده‌دا، پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ ده‌روازه‌كانی گومركدا ته‌واوبوو، كه‌ رۆژی 7ی حوزه‌یران ده‌ستی پێكرد بۆ ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن.

ئه‌و ده‌نگانه‌ی له‌ 60 وڵات و 123 نوێنه‌رایه‌تیدا دران له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هێنرانه‌وه‌ بۆ توركیا، له‌ یه‌ك كاتدا له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌كانی ناوخۆ ده‌ست به‌ جیاكردنه‌وه‌ و ئەژماركردنیان ده‌كرێت.

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15911

Your Comment

You are replying to: .
captcha