هۆشدار بە هەموو فەرمانبەرانی دەوڵەت دەدەم، ئێوە کارمەندی حکوومەتن نە حیزبێکی سیاسی

بەشی تورکیا- کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ سەرۆکی حیزبی کۆماریخوازی گەلی تورکیا پاش بەشداری کرنی لە هەڵبژادرن وتی: هۆشدار بە هەموو فەرمانبەرانی دەوڵەت دەدەم، ئێوە کارمەندی حکوومەتن نە حیزبێکی سیاسی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ سەرۆکی حیزبی کۆماریخوازی گەلی تورکیا لە قوتابخانەی ئارژانتین لە ناوچەی چوکور ئانبار سەربە ئەنقەرە دەنگی خۆی خستە سندووقەوە و ڕایگەیاند: پاش ماراتونێکی سەخت هەموومان لە بنکەکانی دەنگدان ئامادە بووین. نوێنەرانی ئێمە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان هەوڵ دەدەن و پاش نیوەڕۆ بەیاننامەیێک دەردەکەین.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا زیادی کرد: پەیامێکم بۆ هەموو کارمەندانی دەوڵەت و کاربەدەستانی هەڵبژادرن هەیە. لە بیری نەکەن کە فەرمانبەری حکوومەتن. ئێوە فەرمانبەری حیزبێکی سیاسی نین. ئێوە بۆ مانەوەی دەوڵەت دەبێت کار بکەن و نەکەونە ژێر گوشاری چەند کەسەوە. هەر کەس دەبێت وەڵامدەری پۆستەکەی خۆی ببێت.

سەرچاوە: کەناڵی ئین تی ڤی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15906

Your Comment

You are replying to: .
captcha