دەزگای هەواڵگریی تورکیا بە دەستکاری کردنی دەنگی کوردەکان لە کەرکووک تۆمەتبار دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یه‌كێتی زانیاریێكی نوێ له‌باره‌ی ده‌ستكاری كردنی ده‌نگی كورد له ‌كه‌ركووک له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا (میت)ه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غازی كه‌ركووكی جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتیی به‌SNNی ڕاگه‌یاند: "به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانمان له‌دوای حه‌فته‌یێک له‌به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ڕۆژی 12ی 5ی 2018، له ‌دره‌نگانێكی شه‌ودا كۆمه‌ڵێک كه‌سی نه‌ناسراو كه‌ میتی توركین به‌چاوساغی به‌ره‌ی توركمانی ده‌چنه‌ ناو ئه‌و گه‌نجینه‌یه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی به‌غدا سندووقه‌كانی ده‌نگدانی كه‌ركووكی لێ هه‌ڵگیراوه‌".

ناوبراو وتیشی: "زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌و میتانه‌ی توركیا خه‌ڵكی پسپۆڕبون و ده‌ستكاری سندووقه‌كانی ده‌نگدانیان كردوه‌".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ بۆچی ڕێگری له‌وكه‌سانه‌ نه‌كراوه‌، به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتیی وتی: "ئه‌وكات سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆن له‌لایه‌ن توركمان و عه‌ره‌به‌كانه‌وه‌ به‌هێزه‌وه‌ ده‌ركرابوون و هیچ پاسه‌وانێكی كوردیش له‌و گه‌نجینه‌یه‌ نه‌بووه‌، بۆیه‌ گومانی زۆرمان هه‌یه‌ كه‌ ده‌ستكاری ده‌نگه‌كان كرابێت".

له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ده‌ستكاری سندووقه‌كان كرابێت، غازی كه‌ركووكی ڕایگه‌یاند: "یه‌كێتیی له ‌یه‌ک ده‌نگی خۆی خۆشنابێت، ئه‌گه‌ر بزانین به‌و شێوه‌یه‌ ده‌بێت، ئه‌وه‌ جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی ده‌ڕژێنینه ‌سه‌ر شه‌قام و كاروباره‌كانی شاره‌كه‌ ئیفلیج ده‌كه‌ین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15905

Your Comment

You are replying to: .
captcha