به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوکات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یرانی 2018ی تورکیا، ئه‌حمه‌د تورک سیاسه‌توانی به‌ناوبانگی کوردی تورکیا و شاره‌وانی وه‌لاوه‌نراوی ماردین ده‌ست‌پێکردنی پڕۆسه‌ی نوێی دانووستانی ئاشتی له نێوان کورد و حکوومه‌تی تورکیای هه‌ڵسه‌نگاند و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر تورکیا بیه‌وێت له ڕێبازی دیموکراتیزه بوون هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت و پرسه‌کان له ڕێگای دیموکراتیکه‌وه چاره‌سه‌ر بکات PKK ئاماده‌یه چه‌ک دابنێت.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا پشتیوانیی خۆی له موحه‌ڕه‌م ئینجه له خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا ڕاده‌گه‌یێنێت و ده‌شڵێت: کورده‌کان بۆ گۆڕینی سیسته‌می ئێستای وڵات و کۆتایی هێنان به‌و زوڵمه‌ی له خه‌ڵکی کورد کراوه له خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار پشتیوانی له موحه‌ڕه‌م ئینجه ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment