به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحه‌ره‌م ئینجه کاندیدی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا له شاری یالۆوا ئاماده بوو و له زێده‌که‌ی ده‌نگی دا.
ناوبراو پاش ده‌نگدان په‌یامێکی له توویته‌ر بڵاو کرده‌وه و ڕایگه‌یاند: سندۆق و بازنه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌کان ئه‌مانه‌تی ئێوه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئه‌مانه‌تی ئێمه. ڕێگا بۆ هه‌موومان هه‌مواره. داهاتووی خۆمان ده‌سێنینه‌وه.
موحه‌ڕه‌م ئینجه به دوای ده‌نگدان به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردن یالۆوای به‌ره‌و ئه‌نقه‌ره به‌جێهێشت.
مێراڵ ئاکشنه‌ر کاندیدی حیزبی باشی تورکیاش له قوتابخانه‌ی "بیلربیی"ی سابانچی ئه‌سته‌نبۆڵ ئاماده بوو و ده‌نگی خۆی خسته نێو سندۆقی ده‌نگدانه‌وه.
به دوای ده‌نگدان ئاکشنه‌ر له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنێکی جیاواز به‌ڕێوه ده‌به‌ین. له دیموکراسی هه‌موو شتێک جێگای مشت و مڕه جگه له ئیراده‌ی ئازادیی گه‌ل و ئه‌و ده‌نگه‌ی که له سندۆقی ده‌نگ دێته ده‌ره‌وه. گرینگ‌ترین وشه لێره ئیراده‌ی ئازاده. ئاواتی ئێمه ده‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی ئازادیی گه‌له و بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ش هه‌ر کارێک بتوانین ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
مێراڵ ئاکشنه‌ر به دوای به‌شداری له هه‌ڵبژاردن به‌ره‌و ئه‌نقه‌ره به‌ڕێکه‌وت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment