ڕێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی کوردستان به‌رز بۆته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ئاماری هاتنی گه‌شتیار له‌ 10 ڕۆژی ئه‌م مانگه‌ ئاشكرا ده‌كات و ڕاشی‌ده‌گه‌یێنێت: ڕێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی کوردستان به‌رز بۆته‌وه‌ و ساڵانه‌ ژماره‌ی گه‌شتیاران زیاد ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ده‌ڵێت: له ‌ماوه‌ی 10 ڕۆژدا و له‌ 12ی حوزه‌یرانه‌وه‌ تاوه‌كوو 21ی حوزه‌یرانی 2018 زیاتر له‌ 255 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ش به‌راورد به‌ ساڵی ڕابردوو و له‌ هه‌مان كات ژماره‌ی گه‌شتیار به ‌ڕێژه‌ی 5% زیادی كردوووه‌ كه‌ ژماره‌ی گه‌شتیاران 243 هه‌زار گه‌شتیار بوووه‌ و ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ گه‌شتیاری ناوخۆ كه‌ ده‌كرێ بوترێت گه‌شتیاری ناوخۆ نیوه‌ی گه‌شتیاری ده‌ره‌وه ‌بوووه‌ و هه‌ژمار نه‌كراوه.

ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم له‌باره‌ی داهاتی گه‌شتیاری له‌و چه‌ند ڕۆژه‌دا ده‌ڵێت: "مه‌زنده‌ ده‌كرێ داهاتی گه‌شتیاری له‌و 10 ڕۆژه‌ زیاتر له‌ 70ملیار دینار بێت بۆ ناو بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان."

باس له‌وه‌ش كراوه‌ که‌ 91% گه‌شتیاران له‌ شاره‌كانی خوار و ناوه‌ڕاستی عێراق هاتبوون و پارێزگای سلێمانیش له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم زۆرترین گه‌شتیاری بۆ چوووه‌ به‌ڵام شاری هه‌ولێر ژماره‌ی گه‌شتیارانی كه‌می كردوووه‌ و ژماره‌ی گه‌شتیاری ئێرانیش له‌ 25% كه‌می كردوووه‌.

هه‌روه‌ک ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شت و گوزاری هه‌رێم ئاشكرای كردوووه‌ هۆكاری كه‌م كردنی گه‌شتیار بۆ هه‌ولێر بۆ نه‌كردنه‌وه‌ی ڕێگای هه‌ولێر-که‌رکووک له‌ پردێ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و كه‌م بوونی گه‌شتیاری ئێرانیش بۆ زیادكردنی رسومات له‌لایه‌ن ئێران له‌سه‌ر هاووڵاتییانی له‌ كاتی گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15892

Your Comment

You are replying to: .
captcha