ھاوسه‌رۆکی گشتیی ھه‌ده‌په‌ ده‌نگی دا

به‌شی تورکیا- سه‌زای ته‌مه‌للی ھاوسه‌رۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گه‌لان (ھه‌ده‌په‌) له‌ وان ده‌نگی دا و ڕای‌گه‌یاند "ئه‌مڕۆ ڕۆژی ھیوایه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌زای ته‌مه‌للی له‌ بنکه‌یێکی شاری وان ده‌نگی خۆی خسته‌ ناو سندوقی ده‌نگدانه‌وه‌ و ڕاشی‌گه‌یاند: "سندوقه‌کانی ده‌نگدان له‌ سه‌رتاسه‌ری تورکیادا ده‌پارێزین و ئه‌مڕۆ ڕۆژی ھیوایه‌، ھیوادارم ھیوای ئه‌مڕۆمان ده‌رگا به‌ ڕووی سبه‌ینێمان بکاته‌وه‌."

ناوبراو ئه‌وه‌شی وتوووه‌: "له‌ تورکیادا سه‌ره‌ڕای ھه‌موو پێشێلکارییه‌کان وا خه‌ریکه‌ ھه‌ڵبژاردنێکی دیموکراتی به‌ڕێوه ‌ده‌چێت من پێموایه‌ له‌ وان له‌ کۆی 8 کورسییه‌که‌، ھه‌ر ھه‌شته‌که‌ی ده‌به‌ینه‌وه‌."

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان له‌ سه‌رتاسه‌ری تورکیا کرانه‌وه‌ به‌ ڕووی ده‌نگده‌راندا و ده‌نگدان بۆ ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک و په‌رله‌مانی تورکیا ده‌ستی پێکرد.

ئه‌مڕۆ دوو ھه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت و بۆ یه‌که‌م جاریشه‌ له‌ مێژووی تورکیادا ھه‌ر دوو ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی و په‌رله‌مان پێکه‌وه‌ و له‌ یه‌ک ڕۆژدا ئه‌نجام ده‌درێت.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15891

Your Comment

You are replying to: .
captcha