به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌زای ته‌مه‌للی له بنکه‌یێکی شاری وان ده‌نگی خۆی خسته ناو سندوقی ده‌نگدانه‌وه و ڕاشیگه‌یاند: "سندوقه‌کانی ده‌نگدان له سه‌رتاسه‌ری تورکیادا ده‌پارێزین و ئه‌مڕۆ ڕۆژی ھیوایه، ھیوادارم ھیوای ئه‌مڕۆمان ده‌رگا به ڕووی سبه‌ینێمان بکاته‌وه."
ناوبراو ئه‌وه‌شی وتوووه: "له تورکیادا سه‌ره‌ڕای ھه‌موو پێشێلکارییه‌کان وا خه‌ریکه ھه‌ڵبژاردنێکی دیموکراتی به‌ڕێوه ده‌چێت من پێموایه له وان له کۆی 8 کورسییه‌که، ھه‌ر ھه‌شته‌که‌ی ده‌به‌ینه‌وه."
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان له سه‌رتاسه‌ری تورکیا کرانه‌وه به ڕووی ده‌نگده‌راندا و ده‌نگدان بۆ ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک و په‌رله‌مانی تورکیا ده‌ستی پێ‌کرد.
ئه‌مڕۆ دوو ھه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت و بۆ یه‌که‌م جاریشه له مێژووی تورکیادا ھه‌ر دوو ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی و په‌رله‌مان پێکه‌وه و له یه‌ک ڕۆژدا ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment