کوردپرێس:
باشاك دەمیرتاش، بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە لەشاری ئامەدی كوردستانی تورکیا، لەگەڵ كردنەوەی ناوەندەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا، چووە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگی خۆی دا.
باشاك دەمیرتاش، دوای دەنگدان، داوای لە كوردانی كوردستانی تورکیا كرد، بەزوویی بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن.
باشاك راشیگەیاند، ماوەیێكە كورد لەنەهامەتیدایە، بەڵام بەم هەڵبژاردنە كۆتایی بە نەهامەتی و ناخۆشییەكان دەهێنین، بۆیە پێویستە هەموو لایێک بەشداریی پرۆسەكە بكەن.
دەنگدانی باشاك لەكاتێكدایە، هاوسەری ناوبراو، كە سەڵاحەدین دەمیرتاشە و یەكێكە لەكاندیدەكانی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا، لەساڵی 2016وە لەزینداندایە.
Your Comment