کوردپرێس:
ساعدی گوان زانیاری لەبارەی پرۆسەی ھەڵبژاردن و ھەژماركردنی دەنگەكانی داو راشیگەیاند، بە شێوەیێكی شەفاف ئەنجامەكان ئاشكرا دەكەین، لەھەڵبژاردنی رابردوو نزیكەی كاتژمێر ١١ی شەو ئەنجامەكانمان راگەیاند، "ھیوادارین پێش كاتژمێر ١٢ شەو ئەنجامەكان رابگەیەنین".
لەتوركیا بە مەبەستی دیاریكردنی سەرۆك كۆمار و ئەندامانی ٢٧ەمین خولی پەرلەمان، خەڵكی ئەو وڵاتە روو لە سندوقەكانی دەنگدان دەكەن، شەش كاندیدی سەرۆكایەتی كۆمارو هەشت پارتی سیاسی ركابەری لەهەڵبژاردنەكاندا دەكەن
لەهەڵبژاردنەكاندا لەناوخۆی وڵات ٥٦ ملیۆن و ٣٢٢ هەزار و ٦٣٢ دەنگدەر لە ١٨٠ هەزار و ٦٥ وێستگە و سندوقی دەنگدان دەنگدەدەن، كە ئەمڕۆ یەك شەممە بەرێوەدەچێت.
لەدەرەوەی وڵات پرۆسەی دەنگدان رۆژی حەوتی حوزەیران دەستیپێكردو رۆژی ١٩ی حوزەیران كۆتاییهات، ئەو دەنگدەرانەی لە دەرەوەی وڵات ناویان تۆماركراوە، ئەمڕۆ تا كاتژمێر ١٧:٠٠ دەتوانن لەدەروازە سنوورییەكان دەنگبدەن.
لەسەرانسەری توركیادا دەنگدەران لە نێوان كاتژمێر ٠٨:٠٠ تا كاتژمێر ١٧:٠٠ روو لەسندوقەكانی دەنگدان دەكەن، لە كاتژمێر ١٧:٠٠دا، ئەو دەنگدەرانەی لە چاوەڕوانیدان بۆ ئەوەی دەنگبدەن، دەژمێردرێن و دەنگەكانیان دەدەن.
دەنگدەر دوو كارتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پەرلەمانتاران، بەكار دەهێنێت و هەردوو كارتەكە دەخاتە ناو یەك زەرفەوەو دەیخاتە ناو سندوقی دەنگدانەوە.
سەرەتا كارتەكانی دەنگدان، كە تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار دەژمێردرێن و جیادەكرێنەوە.
لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆماردا شەش كاندید ركابەریی دەكەن، كاندیدی "هاوپەیمانێتیی كۆمار"، كە ئاك پارتی و مەهەپە پێكیان هێناوە، سەرۆك كۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغانە، كاندیدی جەهەپە، موحەڕەم ئینجەیە و كاندیدی هەدەپە، سەڵاحەددین دەمیرتاشە.
Your Comment