کوردپرێس:
کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە ڕاگەیاندراوێکدا سەبارەت بە ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد "دۆزی کورد لە تورکیا و هەرێمەکە لە چاوەڕوانی چارەسەرییە، زۆرجار سەلمێنراوە کە کێشەکان بە شەڕ و توندوتیژی چارەسەر نابن".
ئەوەشیان ڕاگەیاند "لە بەرانبەر ئەوەی کە گەلەکەمان بتوانن ئیرادەی خۆیان دەربڕن و پڕوپاگەندەکانی ئەردۆغان پووچەڵبکەنەوە، لەسەر بنچینەی فەرماندارێتی بەڕێوەبەرانی کەجەکە، گەریلاکانمان لە کاتژمێر ١٩:٠٠ی دوێنێوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر چالاکییە سەربازییەکانیان ڕاگرتووە".
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "هێزەکانی ئێمە هەوڵ دەدەن لە ماوەی هەڵبژاردنەکەدا خۆیان لە ناوچە مەدەنییەکان دوور بخەنەوە و هیچ چالاکییێک ئەنجام نەدەن".
وابڕیارە ئەمڕۆ یەک شەممە لە کاتژمێر ٨ی بەیانییەوە هەتا پێنجی ئێوارە هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌رله‌مانی نوێ له توركیا له یه‌ک كاتدا به‌ڕێوه بچن.
Your Comment