درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى په‌رله‌مانی عێراق هه‌نگاوێكى خراپه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێكى سه‌ركرداریه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌وڵه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بۆ دریژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى كاركردنى به‌ هه‌نگاوێكى خراپ ناو ده‌بات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركرداریه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ باسنیوز رای گەیاند: "1ی حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ واده‌ى یاسایی په‌رله‌مانى عێراق كۆتایی دێت و له‌گه‌ڵیشیدا ته‌مه‌نى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ته‌واو ده‌بێت".

ئه‌ندامەکەی سه‌ركرداریه‌تیی یه‌كێتی، ئەوەشی خستە روو، کە‌‌‌‌ هه‌وڵه‌كانى ئەنجومەنی نوێەرانى عێراق، بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى خۆى له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ڵبژاردن و شه‌رعییه‌تدانه‌ به‌ حكوومه‌ت.

ناوبراو ئاشکراشی کرد، كه‌ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى په‌رله‌مانى عێراق هه‌نگاوێكى خراپە، بۆیە دەکرێت، به‌دواى به‌دیلى دیكه‌دا بگه‌ڕێن.

فەرید ئه‌سه‌سه‌رد، ئەندامی سەکردایەتیی یەکێتی، ڕه‌خنه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانى پێشترى ئه‌نجومنى نوێنه‌رانى عێراق ده‌گرێت و پێیوایه‌ كه‌ له‌ڕووی یاسایی ‌و ده‌ستوورییه‌وه‌ مایه‌ی گومانن، گوتیشی: "هه‌نگاوه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ناكه‌ن ‌و ئاڵۆزییێكی زۆرتر له‌سه‌ر ئاستی عێراق دروست ده‌كه‌ن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15875

Your Comment

You are replying to: .
captcha