بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌ک فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كان له به‌یاننامه‌یێكدا ئاماژه‌ی پێداوه "هێرشه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی "ئێف 16"ی عێراقییه‌وه ئه‌نجام دراوه و كۆبوونه‌وه‌كانی رێكخراوه‌یان له سێ شوێنی جیاواز له ناوچه‌ی هه‌جین كردۆته ئامانج".
له به‌یاننامه‌كه‌دا دووپات كراوه‌ته‌وه، "له‌و هێرشه ئاسمانییه‌دا 45 تیرۆریست كوژراون، له‌ناویاندا هه‌ریه‌ک له خاوه‌ن پۆسته‌كانی"سه‌رپه‌رشتیاری دۆسیه‌ی وه‌زیری جه‌نگ، جێگری وه‌زیری جه‌نگ، به‌رپرسی سه‌ربازی جه‌زیره، ئه‌میرێكی میدیایی، نامه‌به‌ری خودی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی كۆمسیۆن، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی داعش و تیرۆریستێكی دیكه، كه پێشتر گرنگترین فه‌رمانده‌ی رێكخراوی قاعیده بووه" هه‌ن".
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق پێگه‌كانی داعش له‌ناو خاكی سووریا ده‌كه‌نه ئامانج، پێشتریش چه‌ندین جار هێرشی ئاسمانییان له‌ناو خاكی سووریا ئه‌نجام داوه، به‌تایبه‌ت له سنووری نێوان عێراق و سووریا و ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال له دیوی سووریا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment