به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) ئیدعای مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌باره‌ی پاشه‌کشێی ئه‌و هێزانه له شاری مه‌نبه‌ج ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.
چاووش ئۆغڵۆ ڕای‌گه‌یاندبوو که جێبه‌جێ کردنی ڕێککه‌وتنی ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن له‌باره‌ی مه‌نبه‌ج هیچ کێشه‌یێکی نییه و به‌پێی نه‌خشه‌ڕێگا دوو لایه‌نه‌که، YPG له ڕۆژی 4ی جووڵای چوونه‌ده‌ره‌وه له مه‌نبه‌جی ده‌ست پێکردوووه.
YPG له به‌یاننامه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه "ئێمه به خه‌ڵک و ڕای گشتی ڕای‌ده‌گه‌یێنین که ئه‌و لێدوانانه نادروست و دوور له ڕاستییه و له‌لایه‌ن میدیاکانی تورکیاوه بۆ ئامانجی سیاسیی ناوخۆیی به تایبه‌ت بۆ بانگه‌شه‌ی پێش له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و په‌رله‌مانی 24ی جوون بڵاو ده‌کرێته‌وه. ئێمه جارێکی‌تر جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه که یه‌کینه‌کانی ئێمه پاش ئازاد کردنه‌وه‌ی مه‌نبه‌ج له مانگی ئه‌گێستی 2016 له شاری مه‌نبه‌ج چوونه‌ته ده‌ره‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌و شاره له ئه‌ستۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج و خه‌ڵکی مه‌ده‌نییه."
ئه‌و به‌یاننامه‌یه یه‌ک ڕۆژ به دوای ئه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه که هیزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند وڵاته‌که‌ی ده‌یه‌وێت YPG مه‌نبه‌ج چۆڵ بکات.
YPG جه‌ختی کردۆته‌وه که پێبه‌ندی ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه نین که تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون و زیاتر ده‌شڵێت: "ئێمه وه‌ک یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل پێبه‌ندی نه‌خشه‌ڕێگای هێزی هاوپه‌یمانان و ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌جین که ته‌زمین ده‌کات هێزه‌کانی تورکیا یان گرووپه هاوپه‌یمانه‌کانی له شاری مه‌نبه‌ج یان ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره نه‌بن."
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی شرۆڤه‌ییی ڕیجن
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment