ده‌میرتاش: تەنانەت یەک دەنگیش زۆر شت دەگۆڕێت

بەشی تورکیا- سەڵاحەدین ده‌میرتاش لە پەیامێکی نوێدا بۆ خەڵکی تورکیا وتوویەتی تەنانەت ده‌نگێك زۆره‌ بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاریی زۆر بكرێت بۆیە داوایان لێدەکات بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و گۆڕانکاری بکەن چوونکە.

کوردپرێس:

سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، به‌ربژێری هه‌ده‌په‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له‌ نوێترین په‌یامیدا له‌ توویته‌ر رایگه‌یاند "ئه‌م په‌یامه‌م تایبه‌ته‌ بۆ ئه‌و کەسانەی كه‌ پێیانوایه‌ به‌ ده‌نگێك هیچ گۆڕانكاری نابێت و تاوه‌كو ئێستاش بڕیاریاننه‌داوه‌ بچنه‌ سەر سندووقی ده‌نگدان. به‌ڵێ، ده‌نگێك زۆره‌ بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری زۆر بكرێت".

ده‌میرتاش له‌ توویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت "ئه‌م وڵاته‌ نیشتمانی هاوبه‌شی هه‌موومان و ماڵی هه‌موومان ده‌مێنێته‌وه‌. ئێستا كاتی دوودڵی و رارابوون نییه‌، كاتی هه‌ڵوێست و بڕیاردانه‌. پێویسته‌ بچنه‌ سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن. هه‌رگیز مه‌ڵێن به‌ ده‌نگێك چی ده‌گۆڕێت؟ زۆر شت ده‌گۆڕێت".

کاندیدی هەدەپە بۆ سەرۆککۆماری تورکیا ده‌شڵێت "حكومه‌ت ته‌نیا به‌رپرسیاره‌ له‌ ئاسایشی ده‌نگده‌ران، به‌ڵام ئه‌ركی هاونیشتمانییانه‌ ده‌نگه‌كانیان بپارێزن. چاودێر بن و نوێنه‌ری ده‌نگه‌كانتان بن و خاوه‌نداری داهاتوو و ئیراده‌تان بن".

سه‌لاحه‌دین دەمیرتاش 20 مانگە بە چەند تۆمەتێک زیندانی كراوە، بەو هۆیەوە لەڕێگەی ڤیدیۆ و توویتەرەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات.

News Code 15852

Your Comment

You are replying to: .
captcha