کۆبوونەوەی پەڕلەمانی عێراق پاش خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەنجامی هەڵبژاردن دوا خرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی یەك شەممە دواخرا و ئەم خولەی پەرلەمانیش تاپەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بەردەوام دەبێت.

کوردپرێس:

لە كۆبوونەوەكەی ڕۆژی هەینیی پەرلەمانی عێراقدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەی هەمواری چوارەمی یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان كرا و بەپێی ئەو پرۆژەیەش پەرلەمان لە كارەكانی ئەم خولەی بەردەوام دەبێت، تا كاتی پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە لە دوازدەی ئایاردا سازكرا.

لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند كە پەرلەمانی عێراق لە كارەكانی بەردەوام دەبێت، تاكو پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان.

News Code 15845

Your Comment

You are replying to: .
captcha