کوردپرێس:
لە كۆبوونەوەكەی ڕۆژی هەینیی پەرلەمانی عێراقدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەی هەمواری چوارەمی یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان كرا و بەپێی ئەو پرۆژەیەش پەرلەمان لە كارەكانی ئەم خولەی بەردەوام دەبێت، تا كاتی پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە لە دوازدەی ئایاردا سازكرا.
لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند كە پەرلەمانی عێراق لە كارەكانی بەردەوام دەبێت، تاكو پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان.
Your Comment