کوردپرێس:
سەدر لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاوی كردۆتەوە، لەسەر بریارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق بۆ هەژماركردنەوەی دەنگەكان بەدەست لەو بنكانەی سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە، باسی لەوەكردووە كە پێویستە بە رۆحیەتێكی ئارامەوە مامەڵە بكرێت.
لە راگەیەندراوەكەدای موقتەدا سەدرا هاتووە”ئەگەر پرۆسەی هەژماركردنەوەی دەنگەكان بە دەست ببێتە هۆی دوبارەكردنەوەی هەڵبژاردن، پرۆسەی دیموكراسی زیندەبەچاڵ دەكرێت، داوا لە هێزە ئەمنیەكان دەكەم بریارەكە كاریگەییان لەسەر دروستنەكاتو بە وریاییەوە مامەڵە بكەن و رێگەنەدەن دۆخی سیاسی كاریگەری لەسەریان هەبێت”.
Your Comment